وانەی ٣
ئایا دەتوانیت بە وتەکانی پەرتووکی پیرۆز متمانە بکەی؟
پەرتووکی پیرۆز بەڵێنی و ئامۆژگاری زۆر پێشکەش دەکات. بێگومان تۆش حەز دەکەیت دەربارەی فێرکارییەکانی پەرتووکی پیرۆز بزانی، بەڵام لەهەمان کاتدا، تۆش بۆی هەیە دوودڵ بیت و نەتەوێت هەموو شتێک بە بێ سەلماندن قەبوڵ بکەیت. ئایا دەتوانیت متمانە بە بەڵێنەکان و ئامۆژگاریەکانی کتێبێکی ئاوا کۆن بکەیت؟ ئایا بەڕاستی دەتوانی بڕوا بەوە بکەیت کە پەرتووکی پیرۆز چی دەڵێت دەربارەی چێژ وەرگرتن لە ژیانی ئێستا و داهاتوو؟ ملیۆنان کەس بە وەڵامی ئەم پرسیارانە گەیشتون، ئێمەش ئێوە هان دەدەین کە خۆتان بە دوای ئەم پرسیارانەدا بگەڕێن.
١. ئایا ڕاپۆرتەکانی پەرتووکی پیرۆز ڕاستیە یان ئەفسانەیە؟
ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە «ڕاست و دروستە.» (ژیرمەندی ١٢:١٠) کەسەکان و ڕووداوەکانی پەرتووکی پیرۆز ڕاستەقینەن. (لۆقا ١:٣ و لۆقا ٣:١، ٢ بخوێنەرەوە.) زۆر لە مێژونووسان و شوێنەوارناسان سەلماندویانە کە وتەکانی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی کات، شوێن، کاراکتەرەکان و ڕووداوەکان ڕاست و دروستن.
٢. بۆچی دەتوانین بڵێین کە پەرتووکی پیرۆز کۆن نەبووە؟
زۆر لەو بابەتانە کە پەرتووکی پیرۆز باسیان دەکات، لە کاتی نووسیندا نەناسراو بوون. بۆ نمونە دەربارەی بابەتەکانی زانستی باس دەکات و ئەو وتانە لە کاتی نووسیندا زۆر باو بوو. هەرچەند زانستی مۆدێرن، ئەوە دووپات دەکاتەوە. ئەوەی پەرتووکی پیرۆز دەیڵێت «هەمیشە باوەڕ پێکراوە، ئێستا و هەتەهەتایە.»—زەبوورەکان ١١١:٧، ٨.
٣. بۆچی دەتوانین متمانە بەوە بکەین کە پەرتووکی پیرۆز دەربارەی داهاتوو چی دەڵێت؟
پەرتووکی پیرۆز ڕووداوەکان لە پێشەوە پێشبینی دەکات a «لەسەرەتاوە کۆتاییم» ڕاگەیاندووە. (ئیشایا ٤٦:١٠) ئەم کتێبە چەندین ڕووداوی مێژوویی پێش ئەوەی ڕووبدات بە وردی پێشبینی کردووە. هەروەها بە وردی باس لە بارودۆخی جیهانی ئەمڕۆمان دەکات. لەم وانەیەدا، لەسەر هەندێک لە پێشبینیەکانی پەرتووکی پیرۆز لێکۆڵینەوە دەکەین. ورد بوونی ئەم پێشبینیانە بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە!
زیاتر بزانە
دەبینین کە چۆن زانستی ئەمڕۆ لەگەڵ وتەکانی پەرتووکی پیرۆز هاوڕایە و ئێمە لەسەر هەندێک لەو پێشبینیانە کە جێبەجێ بوون، دەیخوێنینەوە.
٤. زانستی ئەمڕۆ لەگەڵ پەرتووکی پیرۆز هاوڕایە.
لەسەردەمی کۆندا، زۆربەی خەڵک باوەڕیان وابوو کە زەوی لەسەر شتێک جێگیر بووە. ڤیدیۆکە بکەرەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا سەرنج بدە کە ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش چ ڕاستییەک لە کتێبی ئەیوب نووسراوە. ئەیوب ٢٦:٧ بخوێنەرەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
بۆچی ئەو کاتە کە دەیانگوت زەوی لەسەر«هیچ» هەڵواسراوە، سەیر بوو؟
سووڕی ئاوەکە تا ساڵی ١٨٠٠زاینی نەدۆزرایەوە، بەڵام سەرنج بدە کە پەرتووکی پیرۆز هەزاران ساڵ لەمەوپێش چی وتووە. ئەیوب ٣٦:٢٧، ٢٨ بخوێنەرەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
بۆچی ئەم ڕوونکردنەوە سادەیە، بۆ سووڕی ئاوەکە سەرنج ڕاکێشە؟
-
ئایا ئەم ئایەتانە متمانەی تۆ بە پەرتووکی پیرۆز زیاتر ناکات؟
٥. پەرتووکی پیرۆز ڕووداوە گرینگەکانی پێشبینی کردووە
ئیشایا ٤٤:٢٧–٤٥:٢ بخوێنەرەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
پەرتووکی پیرۆز ٢٠٠ ساڵ پێش لە ڕووخانی بابل چۆن ئەو ڕووداوەی بە وردی پێشبینی کردووە؟
b ئەوان ڕێگای ئاوی ڕووبارکەی کە پارێزگاری لە شارەکە دەکرد، گۆڕی. پاشان لە دەروازەکانی شارەوە، کە کراوە بوو چوونە ژورەوە و بەبێ شەڕ داگیریان کرد. ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ ساڵە، کە تا ئێستا بابل وێرانەیە. بە پێشبینی پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە وێرانی بابل سەرنج بدە:
مێژوو نیشانی دەدات کە کۆڕش پاشای فارس و لەشکەرەکەی شاری بابلیان لە ساڵی ٥٣٩ پ.ز داگیر کرد.ئیشایا ١٣:١٩، ٢٠ بخوێنەرەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
بارودۆخی ئەمڕۆی بابل چۆن ڕاستی ئەم پێشبینیە دەسەلمێنێت؟
٦. پەرتووکی پیرۆز هەندێک لەو ڕووداوانەی کە لە ئەمڕۆدا دەیانبینین، پێشبینی کردووە
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت کە ئێمە لە «ڕۆژانی کۆتاییدا» دەژین. (٢ تیمۆساوس ٣:١) سەرنج بدە کە پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ئەم سەردەمە چی پێشبینی کردووە.
مەتا ٢٤:٦، ٧ بخوێنەرەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
-
پەرتووکی پیرۆز چۆن باسی تایبەتمەندیەکانی ڕۆژانی کۆتایی کردووە؟
٢ تیمۆساوس ٣:١-٥ بخوێنەرەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
-
پەرتووکی پیرۆز چۆن باسی هەڵسوکەوتی زۆربەی خەڵکی کردووە لە ڕۆژانی کۆتاییدا؟
-
ئێوە کام یەک لەم ڕەفتارانەتان بینیوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «پەرتووکی پیرۆز پڕە لە چیرۆک و ئەفسانە.»
-
بەڕای تۆ گرنگترین بەڵگە کە دەیسەلمێنێت پەرتووکی پیرۆز جێی متمانەیە، چییە؟
لە کۆتاییدا
مێژوو، زانست و پێشبینیەکان ئەوە نیشان دەدەن کە پەرتووکی پیرۆز جێی متمانەیە.
پێداچوونەوە
-
ئایا ڕاپۆرتەکانی پەرتووکی پیرۆز ڕاستیە یان ئەفسانەیە؟
-
ئایا دەتوانی ئاماژە بە چەند نمونە بکەی کە نیشانی دەدات زانستی ئەمڕۆ لەگەڵ نووسراوەکانی پەرتووکی پیرۆز هاوڕایە؟
-
ئایا پێت وایە بەڕاستی پەرتووکی پیرۆز داهاتووی پێشبینی کردووە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئایا هیچ هەڵەیەکی زانستی لە پەرتووکی پیرۆزدا هەیە؟
«ئایا زانست لەگەڵ پەرتووکی پیرۆزدا دەگونجێت؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
ئەو ڕاستیانە کامانەن کە نیشانمان دەدات، ئێمە لە «ڕۆژانی کۆتاییدا» دەژین؟
«٦ پێشبینی پەرتووکی پیرۆز کە ڕویداوە، ئێمە دەیبینین» (تاوری چاودێری، مەی ١، ٢٠١١)
لەم ڤیدیۆیەدا دەیبینن کە چۆن پێشبینی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ئیمپراتۆریەتی یۆنان هاتە دی.
پێشبینیەکانی پەرتووکی پیرۆز چۆن ڕوانگەی پیاوێکی بۆ ئەم کتێبە گۆڕی؟
«من هەبوونی خودام ڕەت دەکردەوە» (تاوری چاودێری ژمارەی٥، ٢٠١٧)