ئایا جیھان لەبەر دەستی کێ دایە؟
ئایا پێتوایە لەبەر دەستی...
-
خودا؟
-
مرۆڤایەتی؟
-
کەسێکی تر دایە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«ھەموو جیھان لەژێر دەستی خراپەکار شەیتان دانراوە.»—١ یۆحەننا ٥:١٩.
«ڕۆڵەی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێک بدات.»—١ یۆحەننا ٣:٨.
ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە
ئەم وەڵامە لێکدانەوەیەکی ژیرانەیە بۆ ئەو گیروگرفتانەی کە لە جیھاندا ھەن.—بینین ١٢:١٢.
ھۆکارە بۆ ئەوەی بڕوا بکەین کە ئەم جیھانەی ئێمە باشتر دەبێت.—١ یۆحەننا ٢:١٧.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بەلانی کەم لەبەر سێ ھۆکار:
-
فەرمانڕەوایەتی شەیتان دادی بەسەردا دراوە. یەھوە بڕیاری داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دەستەڵاتەی شەیتان بھێنێ کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھەیەتی. خودا بەڵێن دەدا ھەموو ئەو خراپی کاولبووییە چاک بکاتەوە کە شەیتان ھێناوییەتە کایەوە.—عیبرانییەکان ٢:١٤.
-
خودا، عیسای مەسیحی ھەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بە سەر جیھاندا فەرمانڕەوایەتی بکا. فەرمانڕەوایەتی عیسا جیاوازییەکی تەواوی ھەیە لەگەڵ ئەو فەرمانڕەوا ستەمکار و خۆپەرستە کە ئێستا بەسەر جیھاندا فەرمانڕەوایەتی دەکات. سەبارەت بە پادشاھێتی عیسا، خودا بەڵێن دەدات: «بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە... گیانیان لەستەم و توندوتیژی دەکڕێتەو».—زەبوور ٧٢:١٣، ١٤.
-
خودا ھەرگیز درۆ ناکات. لە زۆر شوێنی پەرتووکی پیرۆزدا نووسراوە: «خودا ھەرگیز درۆ ناکات.» (عیبرانیەکان ٦:١٨) کاتێ یەھوە بەڵێنی شتێک دەدات، ھەروەک ئەوە وایە شتەکە ھاتبێتەدی. (ئیشایا ٥٥:١٠، ١١) «ئێستا سەرۆکی ئەم جیھانە دەکرێتە دەرەوە!» —یۆحەننا ١٢:٣١.
بۆ بیر لێکردنەوە
پاش ئەوەی کە فەرمانڕەوای ئەم جیھانە لادەبردرێ، جیھان چۆن دەبێ؟
پەرتووکی پیرۆز لە بەشەکای زەبوور ٣٧:١٠، ١١ و بینین ٢١:٣، ٤دا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.