بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٧

عیسای مە‌سیح کێ بوو؟‏

عیسای مە‌سیح کێ بوو؟‏

یە‌هوە عیسای بۆ سە‌ر زە‌وی نارد (‏١ یۆحە‌ننا ٤:‏٩‏)‏.‏

ئە‌گە‌ر بمانە‌وێ ڕە‌زامە‌ندی خودا بە‌دە‌ست بهێنین،‏ دە‌بێ گوێڕایە‌ڵی کە‌سێکی گرنگی تر بین.‏ یە‌هوە زۆر بە‌ر لە‌وە‌ی ئادە‌م بئافرێنێ،‏ کە‌سێکی ڕۆحانی پایە‌بە‌رزی لە ئاسماندا ئافراندبوو.‏

لە‌سە‌ردە‌مێکدا یە‌هوە ئە‌و کە‌سە‌ی نارد تا لە بە‌یت‌لە‌حم لە ڕێگای کچێکە‌وە کە ناوی مریە‌م بوو لە‌دایك ببێت.‏ ئە‌و منداڵە ناوی نرا عیسا (‏یۆحە‌ننا ٦:‏٣٨‏)‏.‏

کاتێك ئە‌و وە‌ك مرۆڤ لە‌سە‌ر زە‌وی دە‌ژیا،‏ تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی خودای بە‌تە‌واوی لە‌خۆیدا دە‌رخست.‏ ئە‌و کە‌سێکی دڵنە‌رم‌و لە‌بە‌ردڵان بوو و بۆ خە‌ڵکی ئاسان بوو لێی نزیك ببنە‌وە.‏ ئازایانە ڕاستی سە‌بارە‌ت بە خودای فێری خە‌ڵکی دە‌کرد.‏

عیسای مە‌سیح هە‌میشە کاری چاکی دە‌کرد کە‌چی ڕقیان لێ دە‌بووە‌وە (‏١ پە‌ترۆس ٢:‏٢١-‏٢٤‏)‏.‏

عیسای مە‌سیح نە‌خۆشی چاك دە‌کردە‌وە‌و مردووشی زیندوو دە‌کردە‌وە.‏

پێشە‌وایانی ئایینی ڕقیان لە عیسای مە‌سیح دە‌بووە‌وە چونکە ئە‌و فێرکردنە چە‌وتە‌کان و هە‌ڵسوکە‌وتی خراپیانی ئاشکرا دە‌کرد.‏

پێشە‌وایانی ئایینی دە‌سە‌ڵاتدارانی رۆمانییە‌کانیان ڕازیکرد تا بیدە‌نە بە‌ر قامچی‌و بیکوژن.‏