وانەی: ٧
پادشایەتی خودا چییە؟
١. پادشایەتی خودا چییە؟
پادشایەتی خودا فەرمانڕەوایەتییەکی ئاسمانییە. ئەو ھەموو فەرمانڕەوایەتییەکانی تر لادەبا و وادەکات ویستی خودا لە ئاسمان و سەر زەوی بێتەدی. ئەم ھەواڵە دەربارەی پادشایەتی خودا ھەواڵێکی خۆشە. بەمزووانە پادشایەتی خودا ئارەزووی مرۆڤ بۆ ھەبوونی فەرمانڕەوایەتییەکی باش بەدی دەھێنێ.—دانیال ٢:٤٤؛ مەتتا ٦:٩، ١٠؛ ٢٤:١٤ بخوێنەوە.
پادشایەتی دەبێ پادشایەکی ھەبێ. یەھوە ڕۆڵەکەی خۆی کە عیسای مەسیحە، ھەڵبژارد تاکو ببێتە پادشای پادشایەتییەکەی.—ئاشکراکردن ١١:١٥ بخوێنەوە.
٢. بۆچی عیسا پادشایەکی بێھاوتایە؟
ڕۆڵەی خودا پادشایەکی بێھاوتایە چونکە ئەو میھرەبانە و لەسەر ڕاستودروستی پابەندە (مەتتا ١١:٢٨-٣٠). ھەروەھا ئەو توانای ھەیە یارمەتی خەڵک بدات چونکە ئەو لە ئاسمانەوە فەرمانڕەوایی زەوی دەکا. عیسا پاش ئەوەی زیندوو کرایەوە، چوو بۆ ئاسمان و لەوێ لەلای دەستە ڕاستی یەھوە چاوەڕێی بوو (عیبرانییەکان ١٠:١٢، ١٣). لە کۆتاییدا خودا دەستەڵاتی پێدا تا فەرمانڕەوایی بکا.—دانیال ٧:١٣، ١٤ بخوێنەوە.
٣. ئەوانەی لەگەڵ عیسا فەرمانڕەوایی دەکەن کێن؟
کۆمەڵێک کە پێیان دەڵێن «کەسەپیرۆزەکان» لەگەڵ عیسادا لە ئاسمان فەرمانڕەوایی دەکەن (دانیال ٧:٢٧). یەکەمین کەس لەوانەی ھەڵبژێردران قوتابییە باوەڕدارەکانی عیسا بوون. خودا لە ھەڵبژاردنی ئەو ژن و پیاوە باوەڕدارانە تا ئێستاش ھەر بەردەوامە. ئەوانیش وەکو عیسا بە لەشێکی ڕۆحی زیندوو کراونەتەوە.—یۆحەننا ١٤:١-٣؛ ١ کۆرنسۆس ١٥:٤٢-٤٤ بخوێنەوە.
لۆقا ١٢:٣٢). لە کۆتاییدا ژمارەیان دەگاتە ١٤٤٠٠٠ کەس. ئەوان لەگەڵ عیسادا فەرمانڕەوایی زەوی دەکەن.—ئاشکراکردن ١٤:١ بخوێنەوە.
چەند کەس بۆ ئاسمان دەچن؟ عیسا ناوی لێنان، «مێگەلی بچووک» (٤. کاتێ عیسا دەستی بەفەرمانڕەوایی کرد چی ڕوویدا؟
پادشایەتی خودا ساڵی ١٩١٤ دەستی پێکرد. * یەکەم کار کە عیسا وەک پادشا کردی ئەوەبوو کە شەیتان و جنۆکەکانی لە ئاسمانەوە فڕێدایە سەر زەوی. شەیتان بەمە زۆر پەست بوو و ئیتر لە سەرتاسەری جیھان دەستی بە گیروگرفت و ئاژاوەنانەوە کرد (ئاشکراکردن ١٢:٧-١٠، ١٢). لەو کاتەوە کێشەکانی مرۆڤ زۆر زیادی کرد. جەنگ، برسییەتی، نەخۆشی و بوومەلەرزە بەشێکن لەو نیشانانە کە پادشایەتی بەمزوانە بەڕێوبەرایەتی تەواوی زەوی دەگرێتە دەست.—لۆقا ٢١:٧، ١٠، ١١، ٣١ بخوێنەوە.
٥. پادشایەتی خودا چی بەدەست دەھێنێ؟
لە ڕێگای کاری مزگێنیدان لەسەرانسەری جیھاندا، پادشایەتی خودا کۆمەڵێک خەڵکی زۆری لە ھەموو نەتەوەکان بەیەکەوە کۆکردۆتەوە. ملیۆنەھا کەسی دڵنەرم دێنە ژێر باڵی عیسا. پادشایەتی خودا دەیانپارێزێ کاتێک عیسا جیھانی بەدکار لەناودەبا. کەواتە، ھەر کەسێک کە دەیھەوێ سوود لەپادشایەتی خودا وەرگرێ پێویستە فێربێ گوێڕایەڵی خودا بێ و ملکەچی یاساکانی بێ.—ئاشکراکردن ٧:٩، ١٤، ١٦، ١٧ بخوێنەوە.
لە ماوەیەکدا کە١٠٠٠ ساڵ دەخایەنێ، پادشایەتی مەبەستە بنەڕەتییەکەی خودا بۆ مرۆڤایەتی دێنێتەدی. سەرانسەری زەوی دەبێت بە بەھەشت. لە کۆتاییدا، عیسا پادشایەتییەکە دەداتەوە باوکی (١ کۆرنسۆس ١٥:٢٤-٢٦). ئایا تۆ کەس دەناسی کە حەزبکەی باسی پادشایەتی خودای لەگەڵ بکەی؟—زەبوور ٣٧:١٠، ١١، ٢٩ بخوێنەوە.
^ بەند 6 بۆ ڕوونکردنەوەی قوڵتر سەبارەت بەوەی کە چۆن پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز ساڵی ١٩١٤ باس دەکا، بڕوانە لاپەڕە ٢١٥- ٢١٨ لە پەرتووکی ئایا پەرتووکی پیرۆز بەڕاستی چیمان فێر دەکات؟