وانەی: ١
ئەو ھەواڵە خۆشە چییە؟
١. ھەواڵ لەلایەن خوداوە چییە؟
خودا دەیەوێ خەڵک لەسەر زەوی چێژ لەژیان وەرگرن. ئەو زەوی و ھەموو شتەکانیسەر زەوی ئافراند چونکە ئەو مرۆڤی خۆشدەوێ. ئەو بەم زووانە دەست بەکار دەبێ تاکو داھاتوویەکی باشتر بۆ خەڵک لەسەرانسەری جیھان دابین بکا. ئەو مرۆڤایەتی لە ھۆکارەکانی ئازارچێژتن ئازاد دەکا.—یەرمیا ٢٩:١١ بخوێنەوە.
ھەرگیز ھیچ فەرمانڕەوایەتییەک نەیتوانیوە کۆتایی بەزۆرداری، نەخۆشی یان مردن بھێنێ. بەڵام ھەواڵی خۆش لە ئارادایە. بەمزوانە خودا فەرمانڕەوایەتییەکانی مرۆڤ دەگۆڕێ لەبری ئەمە فەرمانڕەوایەتی خۆی دادەنێ. لەژێر سایەی ئەو فەرمانڕەوایەتییەدا خەڵک چێژ لە تەندرووستی و ئاشتی وەردەگرن.—ئیشایا ٢٥:٨؛ ٣٣:٢٤؛ دانیال ٢:٤٤ بخوێنەوە.
٢. بۆچی ئەو ھەواڵە خۆشە ئەوەندە پێویستە؟
ئازارەکان ئەو کاتە کۆتاییان پێدێ کە خودا زەوی لە مرۆڤی بەدکار پاک بکاتەوە (سەفەنیا ٢:٣). کەی ئەمە ڕوودەدات؟ وشەکانی خودا پێشبینی بارودۆخێک دەکەن کە بۆ مرۆڤایەتی ھەڕەشەیە. بارودۆخەکانی ئێستا نیشانمان دەدەن کە خودا بەم زووانە دەستبەکار دەبێت.—٢ تیمۆساوس ٣:١-٥ بخوێنەوە.
٣. ئێمە دەبێ چی بکەین؟
ئێمە پێویستە دەربارەی خودا لەڕێگای وشەکەی کە پەرتووکی پیرۆزە شت فێربین. ئەوە وەک نامەیەکە بۆ ئێمە لەلایەن باوکێکی خۆشەویستەوە. ئەو پێمان دەفەرمووێ ئێمە ئێستا چۆن دەتوانین بە شێوەیەکی باشتر بژین و چۆن ژیانی ھەمیشەیی لە داھاتوودا بەدەستبھێنین. ڕاستە، لەوانەیە ھەندێ کەس پێیان خۆش نەبێ کە تۆ لە تێگەیشتنی پەرتووکی پیرۆز یارمەرتی وەردەگری. بەڵام لەدەستدانی ھەلومەرجێکی ئاوا داخێکی زۆر گەورەیە.—پەندەکان سلێمان ٢٩:٢٥؛ ئاشکراکردن ١٤:٦، ٧ بخوێنەوە.